پرسیار : حوکمی دانانی بەرد لەژێر سەری مردوو ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە بەرد یان قامیش یان ھەر شتێکی تر لەژێر سەری مردوو دابنرێت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەژێر سەری مردوو بەرد یان قامیش یان ھەر شتێکی تری بەرز دادەنرێت ھەروەک چۆن بۆ زیندوو دادەنرێت . )) المغنی .
شیرازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەژێر سەری مردوو قامیش یان ھەر شتێکی تر دادەنرێت وەک زیندوو کاتێک دەخەوێت . )) المھذب .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net