پرسیار : ئایا دروستە خەڵکی شوێنێک ڕێگری بکەن لە ناشتنی مردووی موسلمان لە گۆڕستانی خۆیان ؟
وەڵام : زانایان سەبارەت بە ڕێگری کردن لە شاردنەوەی مردووی تر لە گۆڕستانەکەیان دەڵێن :
(١) ئەگەر ئەم زەوی یە مولکی ئەوان بێت و تایبەتیان کردبێت بە شاردنەوەی مردووی خۆیان ، ئەوە حەقیان ھەیە ڕێگری بکەن لە شاردنەوەی مردووی تر لە گۆڕستانەکەیان .
(٢) ئەگەر زەوی یەکە گشتی بێت و مولکی ئەوان نەبێت ، ئەوا حەقیان نییە ڕێگری بکەن .
عبدالرحمان بن ناصر البراك دەفەرمووێت : (( ئەم زەوی یە ئەگەر مولکی ئەوان بێت و تایبەتیان کردبێت بە شاردنەوەی مردووی خۆیان ، ئەوە حەقیان ھەیە ڕێگری بکەن لە شاردنەوەی مردووی تر لە گۆڕستانەکەیان ، بەڵام ئەگەر زەوی یەکە گشتی بێت و مولکی ئەوان نەبێت ، ئەوا حەقیان نییە ڕێگری بکەن )) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net