پرسیار : بۆچی دەست نوێژ دەشکێت لە خواردنی گۆشتی وشتر ، حیکمەت چییە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە دەست نوێژ گرتن دوای خواردنی گۆشتی وشتر ، بەڵام حیکمەتی دیار نەکردووە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە دەست نوێژ گرتن دوای خواردنی گۆشتی وشتر ، بەڵام حیکمەتی دیار نەکردووە ، ئێمە دەزانین خوای گەورە حکیم و علیمە ، خوای گەورە فەرمان بە شتێک ناکات ئیلا خێر و مصلەحەتی تێدایە بۆ دونیا و ئاخیرەت ، وە نەھی لە شتێک ناکات ئیلا زیانی بۆ دونیا و ئاخیرەتی ھەیە .
واجبە لەسەر ئیماندار فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی قبول بکات و جێ بەجێ بکات ئەگەر جی حیکمەتیشی نەزانێت ، ھەروەک چۆن لەسەریەتی نەھی لەوە بکات لەوەی خوا و پێغەمبەرەکەی نەھی لێی کردوو ، چونکە بەندە فەرمانی فەرمانی پێکراوە بەگوێڕایەلی خوا و پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، لەگەڵ ئەوەش ئیمانی بەوە ھەبێت خوای گەورە حکیم و علیمە ، کەی حیکمەتی زانی ئەوە خێر لەسەر خێرە . )) "مجموع فتاوى الشيخ ابن باز" (10/157) .
سەبارەت بە حیکمەتی دەست نوێژ گرتن لە خواردنی گۆشتی وشتر زانایان چەند وتەیان ھەیە دەڵێن :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تعبدی یە و حیکمەتی دیار نییە .
مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست لە مەزھەب ئەوەیە دەست نوێژ گرتن لە خواردنی گۆشتی وشتر تعبدی یە ، ..... )) " الإنصاف " (1/355) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەست نوێژ گرتن لە خواردنی گۆشتی وشتر معللە ، حیکمەتی ھەیە لەوانە :
(١) وشتر سروشتی شەیتانی یە ، ھەر کەسێک بخوات ھێزی شەیتانی تێیدا دروست دەبێت ، دەست نوێژ گرتن دوای خواردنی گۆشتی وشتر لەبەر ئەوە دانراوە بۆ ئەوەی ئەم ھێزە بڕوات ، بەڵگە :
(أ) عَنْ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ رضي الله عنه قَالَ : سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الصَّلَاةِ فِي مَبَارِكِ الْإِبِلِ ، فَقَالَ : (( لَا تُصَلُّوا فِي مَبَارِكِ الْإِبِلِ ، فَإِنَّهَا مِنْ الشَّيَاطِينِ )) رواه أبو داود (493) وصححه الألباني في " الإرواء " (176) .
وفي لفظ ابن ماجه : ( 769) : (( فَإِنَّهَا خُلِقَتْ مِنْ الشَّيَاطِينِ )) .
(ب) عَنْ حَمْزَةَ بْنِ عَمْرٍو الْأَسْلَمِيِّ رضي الله عنه قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( عَلَى ظَهْرِ كُلِّ بَعِيرٍ شَيْطَانٌ ، فَإِذَا رَكِبْتُمُوهَا فَسَمُّوا اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ .. )) رواه أحمد (2667) وحسنه الألباني في السلسلة الصحيحة (2271) .
ان تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموویت : (( پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە وشتر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە شەیتانە ، مەبەست پێی واللە أعلم لە جنسی شەیتان و جۆرەکانیانە ، ....
لەوانەیە مرۆڤ کاتێک گۆشتی وشتری خوارد سروشت و حالی وەک شەیتان لێ بێت ، شەیتان دروست کراوە لە ئاگر ، وە ئاگر دەکوژێندرێتەوە بە ئاو ، فەرمان کراوە بە دەست نوێژ گرتن لە خواردنی گۆشتی وشتر وەک شکاندنی ئەم حالەتە ، ئەمە لەبەر ئەوەیە چونکە دڵی مرۆڤ و ڕەوشتی دەگۆڕدرێت بەو خواردنانەی دەخوات . )) " شرح عمدة الفقه " (1/185) .
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( ئەگەر بەندە دەست نوێژی گرت لە خواردنی گۆشتی وشتر ئەمە وەک کوژاندنەوەی ھێزی شەیتانی یە و زیان لادەچێت ، پێچەوانەی ئەوەی دەست نوێژ ناگرێت ، چونکە فەساد دێتە دی لەگەڵی ، لەبەر ئەوە دەوترێ : عەرەبەکان بە خواردنی گۆشتی وشتر و دەست نوێژ نەگرتنیان ڕق و کینە لە دڵیان دروست بووە . )) "مجموع الفتاوى" (20/523) .
(٢) گۆشتی وشتر کاریگەری زۆر لەسەر الأعصاب ھەیە ، لەبەر ئەوە طبی فەرموودە نەھی لە مرۆڤی عصبی کردووە زۆر گۆشتی وشتر بخوات ، دەست نوێژ الأعصاب ئارام دەکاتەوە و ساردی دەکاتەوە ، ھەروەک چۆن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە دەست نوێژ گرتن کاتی تۆڕەیی ، بۆ ئەوەی ئارام ببێتەوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net