پرسیار : کەسێک تاوان دەکات و تەوبە دەکات ، پاشان ھەمان تاوان دووبارە دەکاتەوە و تەوبە دەکاتەوە ، ئایا تەوبەی قبولە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک تاوان بکات و تەوبەش بکات ، پاشان بگەڕێتەوە سەر ھەمان تاوان و تەوبە بکاتەوە ئەوە تەوبەی قبولە ئەگەر چەند جاریش ئەو تاوانە دووبارە بکاتەوە ، بەڵگە :
عن أبي هُرَيْرَةَ قَالَ سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يقول : (( إِنَّ عَبْدًا أَصَابَ ذَنْبًا وَرُبَّمَا قَالَ أَذْنَبَ ذَنْبًا فَقَالَ رَبِّ أَذْنَبْتُ وَرُبَّمَا قَالَ أَصَبْتُ فَاغْفِرْ لِي فَقَالَ رَبُّهُ أَعَلِمَ عَبْدِي أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِهِ غَفَرْتُ لِعَبْدِي ثُمَّ مَكَثَ مَا شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ أَصَابَ ذَنْبًا أَوْ أَذْنَبَ ذَنْبًا فَقَالَ رَبِّ أَذْنَبْتُ أَوْ أَصَبْتُ آخَرَ فَاغْفِرْهُ فَقَالَ أَعَلِمَ عَبْدِي أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِهِ غَفَرْتُ لِعَبْدِي ثُمَّ مَكَثَ مَا شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ أَذْنَبَ ذَنْبًا وَرُبَّمَا قَالَ أَصَابَ ذَنْبًا قَالَ قَالَ رَبِّ أَصَبْتُ أَوْ قَالَ أَذْنَبْتُ آخَرَ فَاغْفِرْهُ لِي فَقَالَ أَعَلِمَ عَبْدِي أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِهِ غَفَرْتُ لِعَبْدِي ثَلاثًا ....الحديث )) رواه البخاري (7507) ومسلم ( 2758 ) .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم بابەتە باس کرا لە پێشەکی کتابی تەوبە ، ئەم فەرموودەیە دیارە لە کردنە بەڵگە ، ئەگەر چی تاوان سەد جاریش یان ھەزار جار یان زیاتریش دووبارە ببێتەوە ، وە تەوبە بکات ھەموو جار تەوبەی قبولە ، وە تاوانی لادەچێت ، ئەگەر تەوبەیەک بکات بۆ ھەمووان یەک تەوبە دوای ھەموو ، ئەوە تەوبەی دروستە . )) " شرح مسلم " ( 17 / 75 ) .
ابن كثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی خوای گەورە : " ولم يصروا على ما فعلوا وهم يعلمون " ، واتە : تەوبەیان کردووە لە تاوانەکانیان و لە ماوەیەکی نزیک گەڕانەوە بۆ لای خوا و بەردەوام نەبوون لەسەر تاوان و سوور نەبوون لەسەری ئەگەر چی تاوان دووبارە بووبێتەوە و تەوبەشی لێی کردبێت . )) "تفسير ابن كثير " ( 1 / 408 ) .
زۆربەی زۆری مرۆڤەکان تاقی کراونەتەوە بە جۆرێکی تاوان و زۆر دووبارەی دەکەنەوە ، نموونە : غەیبەت یان خووی نھێنی یان سەیر کردنی ئافرەت یان ھەر تاوانێکی تر ، ئەگەر بڵێی تەوبەی قبوول نییە ئەوەی دەرگای بێ ئومێد بوون لە ڕەحمی خوای گەورەت کردووە و خەلکێکی زۆر بێ ئومێد دەبن لە ڕەحمی خوای گەورە .
کەواتە زانایان دەڵێن مەرجی قبوول بوونی تەوبە ئەوەیە کەسەکە پەشیمان بێتەوە و دوای تاوان حەز نەکات بگەڕێتەوە سەری عەزمی ھەبێت کە نەگەڕێتەوە سەری ، نەک کەسێک تەوبە بکات و لە دڵەوە حەز دەکات بگەڕێتەوە سەری ، پاش ماوەیەک دوای تەوبە ئەگەر بگەڕێتەوە سەری مانای ئەوە نییە تەوبەی قبوول نییە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net