سەردێری پرسیار:فەرموودەی باسی چیڕۆکی مێش دەکات تا چەند ڕاستە ؟

بەرواری دانان :2019-01-21 کۆدی پرسیار:999

پرسیار:

پرسیار : فەرموودەی باسی چیڕۆکی مێش دەکات تا چەند ڕاستە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عن طارق بن شهاب ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : [دَخَلَ رَجُلٌ الْجَنَّةَ فِي ذُبَابٍ، وَدَخَلَ النَّارَ رَجُلٌ فِي ذُبَابٍ.

قَالُوا : وَكَيْفَ ذَلِكَ؟

قَالَ : مَرَّ رَجُلَانِ عَلَى قَوْمٍ لَهُمْ صَنَمٌ لَا يَجُوزُهُ أَحَدٌ حَتَّى يُقَرِّبَ لَهُ شَيْئًا، فَقَالُوا لِأَحَدِهِمَا: قَرِّبْ! قَالَ: لَيْسَ عِنْدِي شَيْءٌ، فَقَالُوا لَهُ: قَرِّبْ وَلَوْ ذُبَابًا! فَقَرَّبَ ذُبَابًا، فَخَلَّوْا سَبِيلَهُ.

قَالَ : فَدَخَلَ النَّارَ. وَقَالُوا لِلْآخَرِ: قَرِّبْ وَلَوْ ذُبَابًا! قَالَ: مَا كُنْتُ لِأُقَرِّبَ لِأَحَدٍ شَيْئًا دُونَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ، قَالَ: فَضَرَبُوا عُنُقَهُ، قَالَ: فَدَخَلَ الْجَنَّةَ ] رواه ٲحمد

واتە : لە تاریقی کوری شیهابەوە ڕیوایەت کراوە کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی : (( بە هۆی مێشێکەوە پیاوێک چووە بەهەشت ، پیاوێکیش بە هۆی مێشێکەوە چووە ئاگری دۆزەخ ، گوتیان چۆن ئەی پێغەمبەری خوا ؟ فەرمووی : دوو پیاو بەلای قەومێکدا گوزەریان کرد " تێپەرین " کە بتێکیان هەبوو لێ نەدەگەڕان هیچ کەس بە نزیکیدا تێپەری هەتا شتێکی نەکردایە بە قوربانی ئەو بتە .

وتیان بە یەکێکیان قوربانی بکە بۆ بتەکەمان ، ووتی : هیچم نیە بیکەم بە قوربانی ، ووتیان : خۆت نزیک لە بتەکە واتە قوربانیەک بکە با مێشێکیش بێت هەر تەواوە ، ئەویش مێشەکەی کرد بە قوربانی ، ئەوانیش رێگەیان بەڕدا و چووە ئاگری دۆزەخەوە .

بەوی تریشیان ووت : قوربانیەک بکە ، ئەویش ووتی : قوربانی بۆ هیچ کەس ناکەم جگە لە خوا ، لەبەر ئەوە دایان لە گەردەنی و کوشتیان و چووە بەهەشتەوە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە دوو عیلەتی هەیە :

یەکەم : تاریقی کوری شیهاب هەموو زانایان یەک دەنگن کە گویێ لە پێغەمبەر نەبووە سەلامی خوای لێ بێت ، جیاوازی لەوەدایە کە هاوەلی پێغەمبەر بووە ، زۆربەیان دەڵێن هاوەلی بووە ، بەلام ئەگەر بلێین : هاوەلی پێغەمبە بووە هیچ زیان پێ ناگەینیت کە گویێ لە پێغەمبەر نەبووە ، چونکە مرسلی صحابی حوجەیە ، ئەگەر بێجگە لە صحابی بێت ، ئەوا مرسلی بێجگە لە صحابی یه ، ئەوا لەبەشی لاوازەکانە .

دووەم : فەرموودەکە لە عن عنە لە ڕووی ئەعمەشەوە کە لە مودلیسەکانە ، ئەمە ئافاتە لە فەرموودە ، فەرموودەکە لە نەفس دا شتێکی هەیە لەبەر ئەم دوو عیلەتە ، هەروەها فەرموودەکە عیلەتی تریشی ھەیە .

سێیەم : ئیمام ئەحمەد روایەتی کردوە لە تاریق ئەویش لە سلمان بە موقوفی " واتە : وتەی سەلمانە نەک وتەی پێغەمبەر " ، هەروەها ابو نعیم و ابن ابی شیبە ، لە وانەیە سەلمان وەرگرتبێت لە نەوەی ئیسرائیل . )) القول المفید ج۱ لاپەرە۲۸۸-۲۸۹

شێخ الالبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : ((

یەکەم : فەرموودە دانە پاڵ پێغەمبەر هەڵەیە ، چونکە وتەی پێغەمبەر نییە سەلامی خوای لێ بێت بەلکو ووتەی صحابی یە .

دووەم : بەشێوەیەکی گشتی فەرموودە دانە پاڵ ئیمام ئەحمەد جێگای تێڕوانینە ، چونکە وا گومان دەبردرێت لە مسندی ئیمام ئەحمەد هەیە ، کەچی وانیە لە کتابی الزهد دا هەیە لاپەرە ١٥ .

فەرموودەکە ڕاستە بە موقوفی لەسەر سەلمان خوا لێی ڕازی بێت . و ئەوەی دیار بێت لە نەوەی ئیسرائیل گێراویەتەوە . )) سلسلة الٲحادیث الفقهیة ج۱۲ ص ۷۲۲

هەندێک زانا ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەلگە کە زۆری لێ کردن تەنها بە ووتە روخسەت دراوە کوفر بکەیت بەکردەوە نابێت کوفر بکەیت .

کەواتە : هەندێک زانا دەلێین تەنها بۆ ووتە ڕوخسەت دراوە کوفر بکەیت ، بەلگە :

(١) فەرموودەی باسی مێش دەکات ، زۆری لێکراوە کەچی چووە ناو ئاگر ، بەلگەیە کە کوفر بە کردەوە ڕوخسەت نەدراوە .

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( من کفر باللە من بعد الایمانە الا من اکرە و قلبە مطمئن بالٳیمان )) واتە : هەر کەسێک دوای ئیمان هێنان کافر بێتەوە بێگومان سزای توندی بۆی هەیە ، ئیلا کەسێک زۆری لێ کرابێت‌ لەو کاتەش دڵنیا بێت بە ئیمان دلی پر ئیمان بێت ........

ابن عباس خوا لیێ رازی بێت دەفەرموێت : (( موشریکەکان زۆر ئازاری عەماری کوڕی یاسریان دا ، بە ڕادەیەک گەیشتە حالەتێک لە ژێر سزا تیا بچێت ، ئەوسا لەبەر ناچاری بە دلێکی پر لە ئیمانەوە ئەوانی رازی کرد ، جا بۆ دوای هاتە لای پێغەمبەر کارەساتەکەی بۆ گێرایەوە ، ئەویش پێی فەرموو : لەو کاتە دڵت چۆن بوو ؟ عەمار گوتی : دلنیا بووم لە ئیمان ، فەرمووی : ئەگەر ئەم جارەش دووبارە بوویەوە ، تویش جاران چیت گوتبوو بیلێرەوە .

عەمار زۆری لێکرا بۆ کوفر کردن بە وتە نەک کردەوە ، ئەمە بەلگەیە کە تەنها بە ووتە ڕوخسەت دراوە .

وتەی ڕاست ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان وتە و کردەوە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( من کفر باللە ... )) ولم یقل : بالقول ، واتە : نەی فەرموو : ھەر کەسێک کوفر بکات بە وتە ، کەواتە ئایەتەکە گشتی یە ، وتە و کردەوە دەگرێتەوە ئیلا بەڵگە ھاتبێت جیاوازی خستبێتە نێوان وتە و کردەوە ، ھیچ بەڵگە نەھاتوون .

(٢) ئەوەی زۆری لێ بکرێت و زینای لەگەڵ بکرێت حەدی لەسەر جێ بەجێ ناکرێت ، بەڵگەیە زۆر لێکردن بە وتە و کردەوە ڕووخسەت دراوە .

وەڵا بۆ ئەوانەی دەڵێن زۆری لێکردن بۆ کوفر تەنھا بە وتە ڕوخسەت دراوە :

فەرموودەی باسی چیڕۆکی مێش دەکات :

(١) ھەندێک زانا دەڵێن لاوازە .

(٢) ئەگەر فەرموودەکە ڕاستیش بێت ئەوە وتەی پێغەمبەر نییە ، بەڵکو وتەی ھاوەڵی پێغەمبەرە لەنەوەی ئیسرائیل گێڕاویەتەوە .

(٣) ئەگەر ڕاست بێت دەڵێین بۆ ئومەتەکانی پێشتر ڕوخسەت نەدرابوو بۆ کوفر کردن بە کردەوە یان بە وتە و کردەوە پێکەوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام